بومەلەرزە لە شارێكی كوردستان روویدا

بومەلەرزەیەكی دیكە شاری قارەمان مەڕەشی باكووری كوردستانی هەژاند.

كەمێك لەمەوبەر بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.7 پلە بە پێوەری رێختەر، ناوچەی گوێكسونی شاری قارەمان مەڕەشی باكووری كوردستانی هەژاند.

دامەزراوەی بەڕێوەبردنی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا دەڵێت، بومەلەرزەكەی مەڕەش لە قووڵایی حەوت كیلۆمەتر لە ژێر زەویدا روویداوە و زیانی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە.

بەپێی ناوەندەكانی هەواڵی توركیا، تا ئێستا زیانە ماددییەكانی بومەلەرزەكە نەزانراون، بەڵام نەبووەتەهۆی داڕووخانی هیچ باڵەخانەیەك.

قارەمان مەڕەش یەكێكە لە دیارترین ئەو شار و ناوچانەی باكووری كوردستان كە رۆژی شەشی مانگی رابردوو بومەلەرزە تیایاندا روویدا و بووەهۆی مردنی 48 هەزار و 448 کەس.

بابەتی پێشتر

گۆرانیبێژێک لە کۆنسێرتەکەیدا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

کەرکوک: تەرمی گەنجێکی کورد لە بیرێکدا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share