عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵی دیاریكرد.
نووسینگەی سیستانی، ئەمڕۆ سێشەممە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا كاتەكانی بەڕۆژووبوون و بەربانگكردنەوە و نوێژەكانی مانگی رەمەزانی دیاریكرد.
بەپێی ئەو خشتەیەی نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان بڵاویكردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە 23ـی ئازار یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
پێشتر هەریەك لە دادگای باڵای سعودیە و ناوەندی نێودەوڵەتیی گەردوونناسی رایانگەیاندبوو، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دەکەوێتە پێنجشەممە 23ـی ئازارەوە.