بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی رووداوەكەی زەینی وەرتێ پەیامێكی بڵاوكردەوە

سەرۆكی یەكێتی نیگەرانی لەبارەی رووداوەكەی زەینی وەرتێ دەردەبڕێت و هاوخەمی بە كەسوكاری قوربانییان دەگەیەنێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، رووداوە دڵتەزێنەکەی زینی وەرتێ لە دڵەوە نیگەرانیکردین.

هەروەك پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆی ئاڕاستەی مام چەتۆ ئاغای مامەند دێڵزەیی و خانەوادە تێکۆشەرەکەی دەکات و دەڵێت، “هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، لەخوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردووان شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.

شەوی رابردوو رووداوێكی هاتوچۆ لە زەینی وەرتێ روویدا و تیایدا بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ ڕیکۆردی گواستنەوەکان دەشکێنێت

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم وادەی شەپۆلێكی نوێی بارانبارینی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share