دوو پۆلیسی تورکی لە ڕۆژئاوای کوردستان کوژران

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێک بۆسەر چەند پۆلیسێکی تورکی لە ڕۆژئاوای کوردستان دوو پۆلیس کوژراون و دوو پۆلیسی دیکە بریندار بوون.

بە وتەی سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە نزیک عەزاز بە موشەک هێرشکراوەتە سەر ئۆتۆمبیلێکی پۆلیس و دوو پۆلیس کوژراون.

وەزیری ناوخۆ ڕاستەوخۆ هێرشەکەی خستووەتە ئەستۆی پەکەکە و یەپەگە ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لەو پرسە دەکەن.

سوپای تورکیا بە دوو قۆناغ بەشێک لە ڕۆژئاوای کوردستانی داگیرکردووە و تا ئێستاش لە ناوچەکانی تەلتەمر و سەرێکانێ هێرشەکانی بۆسەر پارێزگای حەسەکە بەردەوامی پێدەدات.

جگە لە ناوچەکانی نێوان حەسەکە و کۆبانێ سوپای تورکیا لە عەفریشنیش سوپای تورکیا ڕێگری لە کوردەکان دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: ئەگەر مەترسی نەمێنێت دوای 24 کاتژمێری دیکە پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر مەترسی لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر نەمێنێت، پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە. سیروان محەمەد، وتەبێژی…
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share