حکومەت دەرماڵەی 85 ناوەندی تەندروستی لە سلێمانی بڕیوە

حکومەتی راسپاردە دەرماڵەی %20 ی کارمەندانی 85 ناوەندی تەندروستی لە سلێمانی بڕیوە، کارمەندانی تەندروستیش ناڕەزایەتی لە بڕیارەکە دەردەبڕن.

هاوژین عوسمان لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “حکومەت دەرماڵەی %20 ی پایەی کارمەندانی بنکە تەندروستییەکانی سلێمانی بڕیوە کە ژمارەیان 85 ناوەندی تەندروستییە، بە بیانووی ئەوەی ئەم کارمەندانە دەرماڵەی مەترسیان بۆ خەرجدەکرێت پێویست بەم دەرماڵەیە ناکات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەم کارە کە کراوە بڕیارێک نییە نەتوانرێت هەڵوەشێنرێتەوە بەڵکو لەژێر رۆشنایی تەنها رێنماییەکدا ئەنجامدراوە و تەنها سنووری ئێمەی گرتووەتەوە”.

وتیشی، “داوا دەکەین کێشەی راگرتنی دەرماڵەکانمان بۆ چارەسەربکەن و بۆیان بگەڕێندرێنەوە”.

 

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێك دەستگیركرا دزی لە 58 دوكان كردووە

بابەتی دواتر

سودانی: بودجەی پەسەندكراو بۆ سێ ساڵ دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دابەزی

ئەمڕۆ نرخی بەنزین و گاز لە سنووری پارێزگای سلێمانی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی. بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی…
Total
0
Share