سودانی: بودجەی پەسەندكراو بۆ سێ ساڵ دەبێت

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پرۆژەیاسای بودجە كە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەردرا بۆ سێ ساڵ بەكاردێت، بەپێی یاسای كارگێڕیی دارایی.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكی ئاسایی خۆیدا دەنگیدا لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 و رەوانەكردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سووربوونی حكومەتی دووپاتكردەوە لەسەر ئەوەی بودجە ئاوێنەی بەرنامەی حكومەت بێت كە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەرداوە.

وتیشی، “ئەم بودجەیە بۆ سێ ساڵ دووبارە دەبێتەوە، بەپێی یاسای كارگێڕیی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019، كە رێگەیداوە ئەنجومەنی وەزیران بودجە بۆ سێ ساڵ پێشكەش بكات”، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیراندا هاتووە.

سودانی ئەوەشی ئاشكراكرد، وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانان دەتوانن هەمواری تیابكەن بە رەزامەندیی ئەنجومەنی نوێنەران ئەگەر گۆڕانكاری لە ژمارەكان، نرخی نەوت یان بڕەكاندا روویدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ئەم پرۆژە یاسایە پەسەندبکات ئەمریکا حەوت سزای توندی دەدات

پەیمانگایەکی توێژینەوەی ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی پەسەندبکات، رووبەڕووی…
Total
0
Share