تۆمەتبارێك دەستگیركرا دزی لە 58 دوكان كردووە

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕی سلێمانی، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دزی لە 58 دوكان لە شاری سلێمانی كردبوو.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لە دوكانەكانیان دزییان لێكراوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لە كاتی دزیكردندا دەستگیربكرێت.

ئاشكراشیكردووە، تۆمەتبارەكە كە دزی لە 58 دوكان لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی كردووە، ناوی (ع، أ، س لەدایكبووی 1987)ـە، بە ناسنامە كوردە و دانیشتووی قەزای كەلارە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكانیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی ئەشكەنجەدانی ژنێك و دەستبەسەركردنی منداڵەكانی دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە ژنێکی ئەشکەنجەداوە و منداڵەکانی دەستبەسەرکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی زانیاری…
Total
0
Share