بە بڕیاری لیژنەی ناوبژیوانان و ڕایەڵەی یانەکانی ئینگلتەرا، کاسیمێرۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد بۆ چوار یاری ڕادەگیرێت.
کاسیمێرۆ لە دوایین یاریی یانەکەی بەرامبەر ساوسهامپتۆن، بە کارتی سووری ڕاستەوخۆ لە یاریگا کرایە دەرەوە.
بڕیارە ئەستێرەکەی سێلیساو لە یارییەکی مان یونایتد لە جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان بەرامبەر فولهام، هەروەها سێ یاریی “پریمەرلیگ” بەرامبەر نیوکاسڵ، برێنتفۆرد، ئێڤەرتۆن بەشداری نەکات.
red card Casemiro
Antony : I will win this game for you amigo
10 min later Antony was subbed out 😂😂😂😂😂😂 pic.twitter.com/WWjdqqXKFG
— Koma (@koma_AFC) March 12, 2023
بەپێی زانیارییەکانی “دەیلی مەیڵ”، هۆکاری سزادانی “کاسی” بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە دووجار لەم وەرزەدا کارتی سووری ڕاستەوخۆ وەردەگرێت.
سەرەتا کاسیمێرۆ بەهۆی کارتە سوورەکەی کریستاڵ پاڵاسەوە سێ یاری سزادراوە، پاشان بەهۆی کارتی سووری یارییەکی ساوزسهامپتنەوە سزاکە بۆ چوار یاری زیادیکردووە.
ئەمەش لە چێوەی ئەو یاسا توندانەدایە، کە یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەکاریدەهێنێت بۆ بەرپەرچدانەوەی توندوتیژی و پاراستنی جەستەی یاریزانان.