بەڕێوەبەری دۆرتمۆند مانگێک مۆڵەت بە هالاند دەدات

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، هانز یواکیم ڤاتسکە مۆڵەتی مانگێک بە ئێرلینگ هالاند دەدات، تاوەکو داهاتووی خۆی یەکلاییبکاتەوە.

ڤاتسکە بە ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، “دڵنیام لە چەند هەفتەیەکدا داهاتووی ئێرلینگ هالاند یەکلایی دەبێتەوە، ڕەنگە پڕۆسەی گفتوگۆکان ماوەی مانگێک، یاخود شەش هەفتە بخایەنێت، بەڵام دوای ئەو وادەیە دەگەینە دەرەنجامێک”.

هێرشبەری نەرویجیی یانەی دۆرتمۆند، ماوەیەک لەمەوبەر ڕایگەیاند، کە لەلایەن ئیدارەی یانە ڤێستیڤالییەکەوە داوایلێکراوە پێگە و داهاتووی خۆی یەکلاییبکاتەوە، بەڵینیشیدا لەماوەیەکی کورتدا بڕیاری خۆی بە یانەکەی ڕابگەیەنێت.

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، مانچستەر سیتی، پاریس سان جێرمان لەناو هاوکێشەکەدان، هەریەکێک لەو یانانە ئامادەییان دەربڕیوە تێچووی شکاندنی بۆندەکەی پێشکەش بە دۆرتمۆند بکەن، کە تەنها 75 ملیۆن یورۆیە.

بابەتی پێشتر

چاڤی پێشوەخت پلانی بەرشلۆنەی بەرامبەر ناپۆلی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

مباپێ کاغەزی سپی ناسڕ خالێفی ڕەتکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share