وردەكاری كێشەی هاندەرانی یانەی بەرشلۆنە چی بوو؟

لە یارییەكەی بەرشلۆنە و ئینتراخت فرانكفۆرت كە بەرشلۆنە شكستی هێنا و ماڵئاوایی كرد، ڕێژەیەكی زۆر هاندەری ئەڵمانی لە كامپ نو ئامادە بوون، كە ئەوەش كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

هەرزوو لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە ئاشكرایكرد، ئەو دۆخە قبوڵ ناكەن و لێپرسینەوە دەستپێدەكەن.

پێویست بوو پێنج هەزار هاندەری ئینتراخت لە كامپ نو ئامادەبێت، بەڵام لانی كەم 30 هەزار هاندەر ئامادە بوون.

لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئاشكرایانكردووە، بەشێكی زۆری هاندەرانی ئینتراخت بلیتی یارییەكەیان بە گرانتر لە هاندەرانی بەرشلۆنە كڕیوەتەوە.

بەشێكیشیان لەو پێگە و ماڵپەڕانەوە دەستیان كەوتووە كە سەرەتا بلیت دەكڕن و دواتر لە بازاڕی ڕەشدا دەیفرۆشنەوە.

وردەكاری ڕێژەی هاندەران لە یاریگای كامپ نوو لە یارییەكەی بەرشەلۆنە و ئینتراخت

– ٣٧،٧٤٦ بلیت دراوە بەو كەسانەی بلیتی ساڵانەیان هەیە

لەم ڕێژەیە بەشێكی زۆری فرۆشراوەتەوە بە هاندەری ئینتراخت

– ٣٤،٤٠٠ بلیت لە ڕێگەی پێگەی فەرمی بەرشەلۆنەوە فرۆشراوە

زۆربەی هاندەری ئەڵمانی كڕیویەتی

– ٥ هەزا بلیت فەرمی بۆ هاندەری یانەی ئینتراخت بوە و ئەوەیان حەقی خۆیان بووە

– ٢،٤٢٥ بلیت بۆ میوان و كەسانی تایبەت و بەرپرسانی یۆفا بووە

بابەتی پێشتر

مێژوو داڵدەدانی تاوانبارانی ئەنفال لەیادناکات

بابەتی دواتر

بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید پێش یارییەكەی ئیشبیلیە بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share