لاپۆرتا بە فێڵی دارایی دوو یاریزانی ناونووسکردووە

یانەی بەرشلۆنە لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینەدا چوار بەرزکردنەوەی دارایی ئەنجامدا، بەشێک لە مافەکانی پەخش و ستودیۆی بە کۆمۆپانیاکان فرۆشت، لە ئێستاشدا فێڵیکی داراییان لە تۆمارکردنی ناوی یاریزاناندا کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، ئیدارەی خوان لاپۆرتا سەرکەوتوو بووە لە ناونووسکردنی مارکۆس ئەلۆنسۆ و هیکتۆر بیلیرین بۆ پێکهاتەی وەرزی 2022/2023.

هەردوو یاریزانەکە گرێبەستەکانیان بۆ وەرزێکە، نرخی شکاندنی گرێبەستەکانیشیان (50) ملیۆن یورۆیە، دەتوانن لە هەر ساتێکدا ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکەن و نرخیان خەیاڵی نییە.

موندۆ دووپاتی دەکاتەوە، واژۆکردنی گرێبەست بەو جۆرە فێڵێکی دارایی کەم وێنەیە و لاپۆرتا درکی پێکردووە، بەم شێوەیە توانیویەتی ناوی هەردوو یاریزانەکە تۆمار بکات، بەبێ ئەوەی لە ڕێساکانی یاریی خاوێن و هیچ یاسایەک لابدات.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: غاز بە بۆری دەگەیەندرێت بە هەموو ماڵێك

بابەتی دواتر

خوولی ئەفسەران و دامەزراندن دەستپێدەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share