سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، 428 پارچە زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسی و كەسوكاری ئەنفالكراوان دابەشكراوە و دوو ڕۆژی دیكە دەتوانن زەوییەكانیان تاپۆبكەن.
جەلال نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دوای كۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی زیندانییانی سیاسی، رایگەیاند، 428 پارچە زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسی و كەسوكاری ئەنفالكراوان دابەشكراوە و سوودمەندبووانیش لە دوو سبەیەوە كە دەكاتە 14ی ئازاری ڕۆژی سێشەممە دەتوانن سەردانی شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن بۆ تاپۆكردنی زەوییەكانیان.
ئەمەش لەكاتێكدایە ئەو زەوییانەی كە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بۆ كەسوكاری شەهیدان، ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی دانراون، دەكەونە سنووری ناحیەی رزگاری و سوودمەندبووان گلەیی ئەوە لە حكومەت دەكەن كە بۆ كاروباری تاپۆكردنی زەوییەكان كێشەی رۆتینی هەیە و زۆربەی زەوییەكان بەشێوەی ژمارەی كاتی ماونەتەوە.