بەریتانیا رۆبۆت دەخاتە ناو خزمەتی سەربازییەوە

لە چێوەی پلانی گەورە وڵاتاندا بۆ بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانیان، بڕیارە رۆبۆت هاوشانی سوپای بەریتانیا لە ساڵی 2030ەوە بچێتە گۆڕەپانەكانی جەنگ، وەك ئەوە بەرپرسێكی سەربازیی وڵاتەكە دەیڵێت.

كۆلینز، گەورە بەرپرسی سەربازی لە سوپای بەریتانیا لە نووسراوێكدا بۆ گۆڤاری (بریتش ئارمی ریڤیو) دەڵێت، لەماوەی حەوت ساڵدا رۆبۆت لە گۆڕەپانی جەنگدا دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی دوژمنان.

ئەوەشی وت، لە ئێستادا زۆرێك لە فڕۆكە بێفڕۆكەوان، سوارڕەوە وشكانی و دەریاییەكان پێویستیان بە دەستی مرۆڤ هەیە، بەڵام ئەم دۆخە دەگۆڕێت و ململانێ و شەڕ لە ئۆكرانیا بووەهۆی زیادبوونی رێڕەوی زانست لە بواری خۆكۆنتڕۆڵكردنی ئەلیكترۆنی تەواوەتیدا.

لە ئۆكرانیا، دەوترا سوپای توركیا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بە پاڵپشتی زیرەكیی دەستكرد ئاراستەكردووە، وەك (كلاشینكۆف زالا) و (لانسیت)، كە هەردووكیان هەندێك توانای خودییان هەیە، وەك دۆزینەوە و وێرانكردنی ئامانج بەشێوەیەكی سەربەخۆ.

لە ساڵی 2021یشدا، ئیسرائیل ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئاراستەكراو بە زیرەكیی دەستكردی رەوانەكرد بۆ جێبەجێكردنی هێرش بۆسەر چەكدارانی حەماس، باوەڕوایە یەكەم بەكارهێنانی جیهانیی تەكنەلۆجیاكە بێت.

بابەتی پێشتر

دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم لە كەركوك گردبوونەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا: داوا له‌ وڵاتان ده‌كه‌ین چه‌كى دژه‌تانك و فڕۆكه‌مان پێبده‌ن

وەزیرى دەرەوەى ئۆکرانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەرەڕاى بۆردومانى چڕ، بەڵام کیێڤی پایتەخت لەژێر کۆنترۆڵى سوپاى ئۆكرانیادایه‌. دیمیترۆ کۆلیبا، وەزیرى دەرەوەى…
Total
0
Share