ژنێک ماوەی نۆ ساڵە دووگیانە

ژنێکی ئەفریقی ماوەی نۆ ساڵە دووگیانە و هەر بەو هۆیەشەوە گیانیلەدەستدا.

ژنێکی ئەفریقی تەمەن 50 ساڵ، دانیشتووی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا تووشی حاڵەتێکی دەگمەن دەبێت کە “کۆرپەی بە بەردبووی” پێدەوترێت و ماوەی نۆ ساڵ منداڵەکە بە مردووی لە سکیدا دەمێنێتەوە.

ژنەکە دوای ئەوەی بەهۆی نەمانی ئارەزووی خواردن و ئازاری گەدە و دەنگی ناوسکی لە دوای نانخواردن دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە، دەردەکەوێت کە کۆرپەی بەبەرد بوو لە سکیدا ماوەتەوە و بەو هۆیەشەوە تووشی بەدخۆراکی بووبوو، دواتریش هەر بەو هۆیەوە گیانیلەدەستدا.

کۆرپەی بەبەرد بوو حاڵەتێکی دەگمەنە تا ئێستا 300 حاڵەت لە جیهاندا تۆمارکراوە، کاتێک روودەدات ژنێکی دووگیان منداڵەکەی ناوسکی دەمرێت، بەڵام جەستەی فڕێی ناداتە دەرەوە و بۆ ماوەی چەندین ساڵ دەمێنێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێشولە بە بەكتریا لەناودەبەن.. زانا ئوسترالییەكان توێژینەوەیەكی نوێیان تاقیكردەوە

توێژینەوەیەكی نوێی زانا ئوسترالییەكان ئاشكرایدەكات، بەكتریا دەتوانێت مێشولەی هەڵگری تا و تای زەرد لەناوببات. زانا ئوسترالییەكان لە تاقیكردنەوەیەكدا…
Total
0
Share