پاپای ڤاتیکان چی وەردەگرێت؟

پاش هەڵبژاردنی وەک پاپای نوێی ڤاتیکان، چاوەڕواندەکرێت پاپا لیۆ چەندین شتی گرانبەها و تایبەت بە پاپاکان، وەربگرێت.

بەپێی میدیا جیهانییەکان، لە میانی مەراسیمی دەستبەکاربوونیدا لە هەفتەی داهاتوو، رۆبێرت فرانسیس پرێڤۆست، ئەڵقەی زێڕینی گەورە، تایبەت بە پاپا وەردەگرێت، کە عەیارە 24ـە و بەهاکەی نزیکەی 520 هەزار دۆلارە (52 دەفتەر)، کە ناوی خۆی لەسەر هەڵکەندراوە.

هاوکات پاپای نوێ، شوقەیەکی تایبەت بە پاپاکان لە رۆما و هاوینەهەوارێک لە کاستێل گاندۆڵفۆ بە رووبەری 135 دۆنم زەوی، وەردەگرێت.

میدیا جیهانییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، پاپا لیۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری مێرسیدس-بێنزی کارەبایی سپی وەردەگرێت، کە ساڵی رابردوو دروستکراوە و زرێپۆشە، بەهاکەی دەگاتە 500 هەزار دۆلار.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، رۆبێرت پرێڤۆست-ی تەمەن 69 ساڵ کە بە رەگەز ئەمریکییە و بە (پاپا لیۆ) ناسراوە، وەک پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵبژێردرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share