شارەزایەکی کەشناسی: لە شەپۆلی داهاتوودا چەند شارێکی دیکەش بەفر دەیانگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە شەپۆلی داهاتوودا، بەفر سەنتەری کەرکوک و سنووری گەرمیانیش دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە پێشتردا ئەوەمان پێڕاگەیاندن کە شەپۆلێکی سەرما بەشێوەیەکی درێژخایەن ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بە دوو قۆناغی بەدوای یەکدا، لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، 19ـی 1ـی 2026، شەپۆلی سەرمای سیبیری دەستپێدەکات کە وشکەسەرما و چالاکبوونی بای باکوورە، لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی دەکرێت نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەڕاستەوە چالاک ببێت بە ئاراستەی ناوچەکانمان کە لەگەڵ کاریگەریی ئەو شەپۆلە سەرمایەدا، یەکدەگرێت.

باس لەوەشدەکات، لە ماوەی رۆژانی 19 و 20ـی مانگ، شەپۆلێکی بەفر و کڕێوە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و سۆران زیاتر دەبێت و لە سەرجەم ناوچەکانی ئەم دەڤەرانە بەفرێکی زیاتر دەبارێت لەگەڵ سەرمایەکی زۆر بەهێزدا.

دەشڵێت، پلەی گەرمی بەگشتی لە سەرجەم ناوچەکان بەشێوەیەک نزمدەبێتەوە، کە هەر دابارینێک ببێت، بە بەفربارین دەستپێدەکات، واتا سنووری پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیانیش بێبەش نابن لە بارینی بەفر و لە ماوەی ئەو شەپۆلەدا، بەفر لەو ناوچانەش دەبارێت، بەڵام بەگشتی رێژەکەی کەم دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی نابێتە بەشێک لە پەرتەوازەکردنی زیاتری عێراقییەکان و پەکخستنی پرۆسەی سیاسی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی نابێتە بەشێک لە پەرتەوازەکردنی زیاتری عێراقییەکان و پەکخستنی پرۆسەی سیاسی و “دەمانەوێت…
زیاتر ببینە

لە “ئێستا”وە زانیاری لەبارەی ژمارە و داهات و چۆنێتیی ئەو پوورە هەنگانە بزانە کە دەدرێن بە دەرچووانی کشتوکاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی پێشتر ئاشکرایکرد، دەرچووانی کشتوکاڵ پوورەی هەنگیان پێدەدرێت بەمەبەستی پاڵپشتیکردنیان تاوەکو ببنەخاوەن کاری خۆیان، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی…
Total
0
Share