قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە، غاز بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دابیندەکرێت.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکەکانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ دەکەین ڕۆژی یەکشەممە 5ی نیسانی 2026 لەسەرجەم گەڕەکەکانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ بە سەرپەرشتیی یەکەی سووتەمەنی و لیژنەکانی قائیمقامیەت و بە چاودێریی هێزە ئەمنییەکان بتڵی غازی ماڵان دابیندەکرێت.
دەشڵێت، دابەشکردنی غاز بە فۆڕمی خۆراکە و ئەو هاوڵاتییانەی فۆڕمی خۆراکیان کەرکوکە پێویستە کارتی زانیاری و فۆڕمی خۆراکی کەرکوکیان ئامادەبێت.
ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو هاوڵاتییانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە و فۆڕمی خۆراکیان نییە دەتوانن بە گرێبەستی هاوسەرگیریی(عقد زەواج) غاز وەربگرن.