هەسەدە: هەر کۆنگرەیەک بەشدارنەبین تیایدا پابەندى بڕیارەکانى نابین

دواى ئەوەى لیژنەى ئامادەکارى کۆنگرەى نیشتمانى سوریا رایگەیاند، هیچ گروپێکى سەربازى بەشدارى گفتوگۆکانى ئەو کۆنگرەیە ناکات کە تائێستا کاتەکەى دیارینەکراوە، بەرپرسێکى هەسەدە وەڵامدەداتەوە.

ساڵح موسلیم، ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتیى پارتى یەکێتیى دیموکرات (پەیەدە) رایگەیاند، ئەو لیژنەیەکى پێکهێنراوە نوێنەرایەتیی یەک رەنگ دەکات و ئاراستەکراوە بۆ رازیکردنى هەندێک لایەنى دەرەکى و نوێنەرایەتى سەرجەم پێکهاتەکانى گەلى سوریا ناکات.

کەناڵى ئەلعەرەبییە لە زارى موسلیم وتیشى، “هەسەدە لایەنى سیاسیی پاڵپشتیکارى هەیە وەک ئەنجومەنى سوریاى دیموکرات و دامەزراوەکانى خۆسەر کە نوێنەرایەتیی پێکهاتەکانى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا دەکات، ئەگەر بەشێوەیەکى دادپەروەرانە نوێنەرایەتییان نەبێت، پابەندى بڕیارەکانى کۆنگرەکە نابێت”.

لاى خۆیەوە فەرهاد شامى، بەڕێوەبەرى نووسینگەى راگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات هاوهەڵوێستى بۆ قسەکانى ساڵح موسلیم دووپاتکردەوە و رایگەیاند، هەسەدە و ئیدارەى خۆسەر پابەندى بڕیارەکانى هیچ کۆنگرەیەک نابێت بەشدارنەبێت تیایدا.

وتیشى، “هەر کۆنگرەیەکى سورى کە هەسەدە و ئیدارەى خۆسەر دووربخاتەوە، نیشتمانى و یەکخەر نابێت، ئامانج لێى دووبارەکردنەوەى ئەو سیاسەتى پەراوێزخستنەى پێشووە کە بووەهۆى وێرانبوونى سوریا و لێکهەڵوەشانى کۆمەڵگاکەى”.

لیژنەى ئامادەکارى کۆنگرەکە بەپێى مەرسومێکى سەرۆکایەتى لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکى قۆناغى گواستنەوەوە پێکهێنراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كۆبووەوە. لە…
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی لایەنی عێراقی، هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبارەی نەوتی هەرێمەوە دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی شاندی هەرسێ لایەنی عێراقی، هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە…
Total
0
Share