20 جۆر کار کە مەترسییان لەسەرە.. ئایا رۆبۆت کارەکەت لێ زەوتدەکات؟

ئامرازەکانی زیرەکیی دەستکرد AI ، زانایانیان سەرسام کردووە بەهۆی تواناکانیان بۆ ئەنجامدانی ئەو ئەرکە ئاڵۆزانەی کە پێشتر وا بیردەکرایەوە تەنها لە توانای مرۆڤدایە، بەو پێیەی ChatGPT بەکارهێنراوە بۆ دەرچوون لە تاقیکردنەوەکان و پێشکەشکردنی وتار و نووسینی بەرنامەی کۆمپیوتەر و ئامۆژگاریکردن لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.

بەڵام بۆ هەندێکی تر مەترسیی ئەم تەکنەلۆژیایانە بە زیاتر لە سوودەکانیان دادەنێن کە ئایا AI دەتوانێت کارەکەیان لێ زەوتبکات؟ وەڵامی پرسیارەکە لە رێگەی ئەنجامی توێژینەوەیەکەوە درایەوە کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی پرینستۆن لە ویلایەتی نیوجێرسیی ئەمریکا ئەنجامدراوە و لەلایەن arXiv بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بەو 20 پیشەیەی کە زۆرترین مەترسییان لەسەرە لە زیرەکیی دەستکرددا.

لە لیستەکەدا کرێکارانی سەنتەری پەیوەندییەکان لە پلەی یەکەمدا بوون، بەڵام هەشت پیشەی دواتر هەموویان مامۆستا بوون لە زمان، مێژوو، یاسا و ئایین.

توێژەران دەڵێن، “پێدەچێت کاریگەرییەکانی AI لەسەر کار فرەلایەنە بێت، لە هەندێک حاڵەتدا AI  دەتوانێت جێگەی ئەو کارانە بگرێتەوە کە پێشتر لەلایەن مرۆڤەوە ئەنجامدراون، لە حاڵەتەکانی دیکەشدا AI دەتوانێت تەواوکەری ئەو کارانە بێت کە پێشتر لەلایەن مرۆڤەوە ئەنجامدراون.”

لە توێژینەوەکەى پرینستۆن، توێژەران سەرەتا ئەلگۆریتمێکیان دروستکرد کە پێوانەى ئەوە دەکات کە تا چەند دەتوانرێت 800 پیشە لە لایەن AIەوە ئۆتۆماتیکی بکرێت، بە بەستنەوەی 10 بەرنامە کە بە AI کاردەکەن، وەک وەرگێڕان، مۆدێلکردنی زمان و درووستکردنی وێنە، بە توانای مرۆڤەوە، وەک تێگەیشتنی زارەکی و جێگیربوونی دەست.

لە ئەنجامەکاندا 20 کارە سەرەکییەکان کە دەتوان لە رێگەی تەکنەلۆژیای زیرەکیی دەستکردەوە بکرێن ژمێریار و دادوەرییان تێدایە.

پیشەی بەبازاڕکردن، پەیوەندییەکان لە پێشەوەی پیشەکانن هەروەها 14 لە پیشەکانی دیکە مامۆستایانی پسپۆڕی باڵان لە بوارە بوارە جیاوازەکاندا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی عێراق: دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

شارەزایەکی ئابوری: %53ی تێکڕای مووچەی عێراق بۆ کەرتی ئەمنییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share