مایکرۆسۆفت بەرنامەیەکی نوێ بۆ وەرگێڕانی خێرا دەخاتە بازاڕەوە

مایکرۆسۆفت ئەپڵیکەیشنێکی نوێی بۆ وەرگێڕانی خێرا راگەیاند کە پرۆسەی پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و زمانە جیاوازەکان ئاسان دەکات.

مایکرۆسۆفت لە ماڵپەڕەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرنامەی نوێیەکەی بەناوی Microsoft Translator Pro بە پلەی یەکەم بۆ دامەزراوەکان و کۆمپانیاکانە، چونکە دەتوانێت بەربەستەکانی نێوان ئەو کارمەندانە لاببات کە بە زمانی جیاواز قسە دەکەن.

ئەوەی گرنگە لەنێو بەرنامەکەدا پاراستنی نهێنیی داتاکانی کۆمپانیاکانە، کارمەند دەتوانێت لە ئەکاونتی ئەلیکترۆنیی کۆمپانیاکە بچێتە ژوورەوە و بەکاریبهێنێت لە کاتی کۆبوونەوە بازرگانییەکاندا، تەنها کارمەندانی کۆمپانیاکە دەتوانن دەستیان بەو زانیارییانە بگات کە لەلایەن ئەم بەرنامەیەوە هەڵگیراون.

هەروەها دەتوانرێت ئەپڵیکەیشنەکە لە چەند بوارێکی دیکەدا بەکاربهێنرێت، وەک پەیوەندیکردن لەگەڵ کارمەندی هۆتێلەکانی وڵاتانی دەرەوە، یان بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ خەڵک لەکاتی گەشتکردندا.

یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە کە توانای وەرگێڕانی هەیە لەنێوان زۆر زماندا بەبێ ئەوەی پێویستی بە هێڵی ئینتەرنێت هەبێت پشتگیری زمانەکانی وەک (ئینگلیزی، رووسی، ئیسپانی، چینی، فەرەنسی، ئەڵمانی، و ژاپۆنی) دەکات .

مایکرۆسۆفت دەڵێت، بەرنامەکە دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی فایلە نووسراوەکانیش بکات، لەوانە ئەو فایلانەی کە وێنەیان تێدایە، هەروەها دەتوانێت دەستەواژەکانی ناو وێنەکان وەربگێڕێت.

بابەتی پێشتر

میوەیەكی بێ "ناوبانگ" خاوەن نازناوی دەوڵەمەندترین سەرچاوەی خۆراكی-یە

بابەتی دواتر

عێراق سەركەوتنی پلانی ئەمنیی تایبەت بە سەرژمێری رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share