ئەپڵ وەشانێکی ‘هەرزانی’ ئایفۆن 16 دەخاتە بازاڕەوە

کۆمپانیای ئەپڵ، خستنەبازاڕی “iPhone 16e”ی راگەیاند، کە وەشانێکی نوێیە لە زنجیرەی “iPhone 16” بە نرخێکی کەمتر لە وەشانەکانی تر.

کۆمپانیاکە رایدەگەیەنێت، مۆبایلە نوێیەکە چەندین تایبەتمەندیی پێشکەوتووی تێدایە کە لە مۆدێلە گرانبەهاکاندا دەبینرێن، لەوانەش تواناکانی زیرەکیی دەستکردی ئەپڵ.

کەین درانس، جێگری بەڕێوەبەر بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی ئایفۆن دەڵێت، “ئایفۆن 16e تێکەڵەیەکی لەو تایبەتمەندییانە تێدایە کە خەڵک لەبارەی ئایفۆن 16ـوە بەدڵیانە، وەک باشیی تەمەنی پاتری (شەحن)، کارایی خێرا کە بە نوێترین چیپی A18 کاردەکات، و سیستەمێکی کامێرای پێشکەوتوو”.

بڕیارە لە 28ی ئەم مانگەوە، ئایفۆن 16e بەفەرمی لە بازاڕەکاندا بەردەستبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share