نەتەوە یەكگرتووەكان رەخنە لە پلانەكەی بەریتانیا بۆ رێگری لە كۆچبەران دەگرێت

كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ رەخنە لە پرۆژە یاسا نوێیەكەی بەریتانیا دەگرێت بۆ رێگری لە كۆچی نایاسایی و بە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی ناویدەبات.

بەپێی پرۆژە یاساكە شانشینی یەكگرتوو كۆچبەرانی نایاسایی ئەوانەی لە كەناڵی مانشەوە دەگەنە وڵاتەكەی، رەوانە دەكات، یان بۆ وڵاتەكەی خۆی یان بۆ رواندا.

ڤۆلكەر تورك كۆمسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ “نیگەرانیی قوڵ”ی خۆی لەبارەی پرۆژە یاساكەی بەریتانیا دەربڕی و وتی، پێچەوانەیە لەگەڵ پابەندییەكانی شانشینی یەكگرتوو لە بواری مافەكانی مرۆڤ و مافەكانی كۆچبەران.

وتیشی، “یاساكە پێشێلی زۆرێك لە پرسەكانی پەیوەندیدار بە مافەكانی مرۆڤ دەكات، لەوانە پێشێلكردنی مافی چاودێریی تاكەكەس و قەدەغەی گەڕاندنەوەی ناچارانە و دەركردنی بەكۆمەڵ، سەرەڕای دەستبەسەركردنی زۆرەملێی كۆچبەران”.

لەرێی یاساكەوە حكومەتی بەریتانیا دەیەوێت سنوورێك بۆ لێشاوی كۆچ دابنێت، كە لەڕێی كەناڵی مانش-ەوە بە بەلەمی بچوك خۆیان دەگەیەننە وڵاتەكەی.

بابەتی پێشتر

ئەو بازرگانەی ویستی زەویی سایلۆی سلێمانی بكاتە پڕۆژە خۆی و كوڕەكانی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا زیاتر لە 20 خوێندكار بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share