باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق: ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت دەكەم

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق پەیامێكی لەسەر هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت بڵاوكردەوە و ئیدانەی هێرشەكە دەكات و دەشڵێت، “پشتگیریی خۆمان بۆ رێزگرتن لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق دووپاتدەكەینەوە”.

ئالینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق پەیامێكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس(تویتەری پێشوو) بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، “ئیدانەی هێرشی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی دەكەین و پشتیوانی خۆمان بۆ رێزگرتن لە سەروەریی و یەكپارچەیی خاكی عێراق دووپاتدەكەینەوە كە هەردووكیان بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق پێویستن”.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، “پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئەو كەسانە دەكەین كە خۆشەویستەكانیان لەدەستداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخشەڕێگایەك دادەڕێژن
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی لە كۆبوونەوەی لوتكەی چێوەی هەماهەنگیدا كرد

یەكێتی، چێوەی هەماهەنگی و ھاوپەیمانیی عەزم كۆبوونەەیەكی باڵایان ئەنجام دا، ڕێككەوتن لەسەر پەلەكردن لە ئامادەكردنی دەستپێشخەرییەك بەمەبەستی كرانەوەی…
Total
0
Share