ئەو بازرگانەی ویستی زەویی سایلۆی سلێمانی بكاتە پڕۆژە خۆی و كوڕەكانی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە

بەپێی نووسراوەكانی دادگا كە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون هیوا ڕەئووف ئەو بازرگانەی زەویی سایلۆی سلێمانی وەرگرت و ویستی بیكاتە فەرمانی دەستگیركردن بۆ خۆی دوو لە كوڕەكانی دەركراوە و چەند كەسێكی دیكەش لەسەر هەمان دۆسیە فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە.

هیوا ڕەئووف بەپێی فەرمانی ژمارە (146/ 2022) كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی دەرچووە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە ئەمە لەكاتێكدایە كە پارێزەری ئەو بازرگانە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، “فەرمانی دەستگیر كردنەكەی هەڵوەشاوەتەوە و دەستگیرنەكراوە، بەڵام وەك ئەوەی باسدەكرێت ئەمڕۆ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستگیركراوە و تائێستا هیچ لایەنێكی فەرمیی پشتراستی زانیارییەكەی نەكردووەتەوە.

هۆكاری دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ هیوا رەئووف بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو بازرگانە خاوەن پشكە لە كۆمپانیای (دەلتا سمنت) كە لە بواری بەرهەمهێنانی چیمەنتۆدا كاردەكات. بەڕێوەبەری ئەم كۆمپانیایە هیوا رەئووفی تۆمەتباركردووە بەوەی كە 8 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری كۆمپانیاكەی بردووە و ئامادە نییە بیگەڕێنێتەوە.

دەقی نووسراوەكانی دادگا:-

 

بابەتی پێشتر

وێنە.. دیمەنی ئاوابوونی خۆر لەسەر رووی مەریخ

بابەتی دواتر

نەتەوە یەكگرتووەكان رەخنە لە پلانەكەی بەریتانیا بۆ رێگری لە كۆچبەران دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share