بەهۆی سوکایەتیکردنەوە سزای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەدرێت

بەهۆی پۆستێکیەوە، دادوەرێک هەڕەشەی سزادان تا زیندانیکردن لە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەکات و رایگەیاندووە ئەو پۆستە سووکایەتییە بە دادگا.

ئارسەر ئینگۆرۆن، ئەو دادوەرەی کە سەرۆکایەتی دادگاییکردنی مەدەنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکای کرد لە نیویۆرک، بە تۆمەتی ساختەکاری دارایی لە بەڕێوەبردنی کۆمپانیای خانووبەرەکەیدا، هەڕەشەی سزای توند تا زیندانیکردن لە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەکات، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستێک کە سوکایەتی بە کارمەندێکی دادگا کردووە لە ماڵپەڕەکەیدا.

ئەو دادوەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، “پۆستەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سڕاوەتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەو ڕاستییە ئاشکرایە، دواتر زانیم کە ئەو پۆستە لە ماڵپەڕی دۆناڵد ترەمپ لانەبراوە و بۆماوەی 17 رۆژ لەو سایتەدا ماوەتەوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پۆستێکی کردووە و وێنەی کارمەندێکی دادگا و ئەندامێکی ئەنجومەنی پیرانی داناوە کە لە بۆنەیەکی گشتیدا ئەو وێنەیەیان گرتووە و نووسیویەتی،”شەرمەزارییە کە لەگەڵ دادوەر ئینگۆرۆن کار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەکات”.

 

بابەتی پێشتر

نەوت و كانزاكانی سلێمانی: دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوامە

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ دێربی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share