ئەنجامی پشکنینە پزیشکییە چاوەڕوانکراوەکەی جۆ بایدن ئاشکراکرا

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا

ئەنجامی پشکنینە چاوەڕوانکراوە ساڵانەییەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بڵاوکرایەوە و ئاشکرایدەکات کە ناوبراو دەتوانێت بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتییەکەی خۆی کاندید بکات.

جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بنکەی والتەر رێدی سەربازی دەست بە پشکنینە رۆتینەییە پزیشکییەکان کرا بۆی کە ماوەی پێنج کاتژمێری خایاند و بە پێی ئەنجامەکانیش ناوبراو لە تەندروستییەکی باشدایە و هیچ کێشەیەکی تەندروستیی نییە.

جۆ بایدنی تەمەن 80 ساڵ کە بەتەمەنترین سەرۆکی وڵاتەکەیەتی، دوایین پشکنینی لە تشرینی دووەمی ساڵی 2021 بۆ ئەنجامدرا.

لە ماوەی رابردوودا و لە میانەی بەڕێوەچوونی چەند بۆنەیەک بایدن کۆمەڵێك هەڵەی زمانەوانی و جوڵەی سەیری کردبوو، ئەمەش گومانی لەسەر دۆخی تەندروستییەکەی دروستکردبوو بە تایبەت کە ناوبراو تەمەنێکی زۆری هەیە.

جۆ بایدن بە نیازە بۆ ویلایەتێکی دیکەی سەرۆکایەییەکەی خۆی کاندید بکاتەوە، ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانیش تەواو پاڵپشتیی دەکەن بۆ ئەو پلانەی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: هیچ کەسێک بەتەواوی پارێزراو نابێت تاوەکو هەمووان هەلی وەرگرتنی ڤاکسینیان نەبێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەخت لە گرنگیی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکاتەوە بۆ ئەو کەسانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە لەگەڵ…
زیاتر ببینە

وادەی بەڕێوەچوونی گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران راگەیەندرا

پێگەیەکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. پێگەی…
Total
0
Share