هۆشداری لە بڕینی کارەبای ئەم شوێنانە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو دوکانانەی هاوبەشیی کارەبایان نییە، گەر لە ماوەی 15 رۆژدا مامەڵەکەی ئەنجام نەدەن کارەبایان دەبڕدرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات بڵاویکردەوە، ” ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەن دوكانانەى ناو سەنتەرى شارى سلێمانی، بە تايبەتى ناو بازاری سلێمانی دەکاتەوە کە پێوەرى زيرەكيان بۆ بەستراوه و هاوبەشيان نيیه، بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای رۆژهەڵات بەشی فرۆشتنی ووزە بکەن، بە مەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی هاوبەشیکردنی کارەبای نیشتمانی بەشێوەى فەرمى”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هەر دوکاندارێك پابەند نەبێت له دواى 15رۆژ له بڵاوكردنەوەى ئەم ئاگادارييه كارەباكانيان دەبڕدێت و لێپێچينەوەی یاساییان لەگەڵ دەكرێت”.

ئاشکراشیکرد، “بەپێی ئەو پلانەى دانراوە لە داهاتوویەکی نزیکدا كارەباكانيان دەكرێت بە پریپەیت”.

بابەتی پێشتر

بانكێك پێدانی پارەی كرد بە ئەلیكترۆنی

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: لە رۆژی جیهانیی ژناندا پرۆژەیەکمان بۆ راهێنانی سەدان ژن پەسەندکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی تورکیاوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “چاوەڕێی…
Total
0
Share