لە هەولێر پێنج كەس هەوڵی رفاندنی كەسێك دەدەن

لە شاری هەولێر پێنج كەس هەوڵی رفاندنی كەسێك دەدەن و تەقە لە ماڵەكەی دەكەن، ئەوە لەكاتێكدایە شەوی رابردووش بە هەمان شێوەیە تەقەیان لە ماڵەكەی كردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم لە ناوچەی كانی قرژاڵەی هەولێر تەقە لە ماڵێك كرا و پێنج كەس بە چەكەوە هەڵیانكووتایە سەر ماڵێك كە دەستڕێژی گوللـەیان كردووە و تائێستا هۆكاری كێشەكە نەزاندراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رووداوی تەقەكردنەكە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددیی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عادل حەسەن: بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەوە هەموو مانگێك مووچەخۆران 120 هەزار دیناریان دەفەوتێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەوە لە ساڵی 2014ەوە تا وەكو ئێستا مامۆستایان و فەرمانبەران شایستەی…
Total
0
Share