كوڕێكی عەبدوڵای كوێخا موبارەك كوژرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، رووداوەكە پەیوەندیی بە كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتییەوە هەبوو و ساڵی رابردوو، كوڕێكی عەبدوڵای كوێخا موبارەك گەنجێكی كوشت و ئەمڕۆ بنەماڵەی ئەو گەنجە كوژراوە كوڕێكی عەبدوڵای كوێخا موبارەكیان بە ناوی سەرهەد عەبدوڵا كوشتووە كە تەمەنی 21 ساڵ بووە.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، دوای كوشتنی كوڕەكەیان، بنەماڵە و كەسوكاری عەبدوڵای كوێخا موبارە چوونە سەر ماڵی ئەو كەسەی كوڕەكەیانی كوشتووە ماڵەكەیان سووتاندوون و لە ئێستادا تیمەكانی بەرگریی شارستانیی چەمچەماڵ لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: بەشێوەیەکی کاتی کارەبا بۆ دوکانەکانی دارەسووتاوەکە گەڕێندرایەوە

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کاتی کارەبا بۆ سەرجەم دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە گەڕێندرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات…
Total
0
Share