وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی تورکیاوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “چاوەڕێی وەڵامی تورکیاین”.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە، “دوای رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، رێوشوێنەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە”.

ئاماژە بەوەکراوە کە کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی لە 10ی ئایار داوایەکی فەرمی ئاراستەی وڵاتی تورکیا کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بۆریی کەرکوک – جیهانەوە.

بەپێی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئێستا حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم چاوەڕێی وەڵامی تورکیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە یەكتربڕی فاروق بەردەوامە و پڕۆژەكە چووەتە قۆناغێكی نوێوە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە یەكتربڕی فاروق بەردەوامە و پڕۆژەكە چووەتە قۆناغێكی نوێوە بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی بێمۆڵەت هەموو بڕوانامەیەك ناگرێتەوە

وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوە لەسەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوە ئەو بڕوانامانە دەدات، كە بێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون، دەڵێت، هەموو بڕوانامەیەك ناگرێتەوە،…
Total
0
Share