بانكێك پێدانی پارەی كرد بە ئەلیكترۆنی

بانكی رافیدەین لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە، دابەشكردنی پێشینەكانی بە شێوەی ئەلیكترۆنی راگەیاند.

مەبەست لەم گۆڕانكارییە، ئەوەیە كە فەرمانبەران و خانەنشینان بتوانن لە شوێن و ماڵی خۆیانەوە و لە رێگەی مۆبایلەكانیانەوە، مامەڵەی وەرگرتنی پێشینیەكان پێشكەشبكەن و چیتر كارەكان بە نووسراوی سەر كاغەز راییناكرێن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكەكە كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردووەتەوە، هەر كەسێك بیەوێت پێشینە وەربگرێت، دەتوانێت لە رێگەی مۆبایلەكەیەوە بچێتە ناو ئەپلیكەیشنی بانكی رافیدەینەوە و داواكاری پێشكەشبكات، یاخود دەتوانێت سەردانی لقێكی بانكەكە بكات.

ئەو پێشینانەی بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەدرێن، بڕەكانیان لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكەن و دەگەن بە 25 ملیۆن دینار و بە قیستی درێژخایەن دەدرێنەوە. هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئەو فەرمانبەرانەی هەرێمی كوردستان كە مووچە لە حكومەتی ناوەندی وەردەگرن، دەتوانن لەو خزمەتگوزارییە سوودمەندببن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share