لە گوندێكی سەر بە پارێزگای دهۆك درۆنێك كەوتە حەوشەی ماڵێكەوە

ئەمشەو درۆنێك كەوتە نێو حەوشەی ماڵێكی گوندی بلان لە سنووری ناحیەی ئەتروش لە پارێزگای دهۆك رووداوەكە هیچ زیانێكی نەبووە.

بەپێی زانیارییەكان درۆنەكە كاتژمێر 09:00ی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە لەنێو حەوشەی ماڵەكەدا كەوتووەتەخوارەوە كە 10 كیلۆمەتر لە ناحیەكەوە دوورە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردووە، بەڵام تاوەكو ئاراستەی درۆنەكە كوێ بووە.

بەپێی زانیارییەكان رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.

بابەتی پێشتر

شەوكەت محەمەد: بڕیاری زیادكردنی ماددە خۆراكییەكان بۆ رەمەزان هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی و بەنفیکا سەرکەوتن و دۆرتمۆند ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share