قوباد تاڵەبانی: پشتگیریی تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز دەکەین

جێگری سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت، پشتگیریی تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز بە رەزامەندیی هەموو لایەك دەکەین.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەكەدا، کە ئەمڕۆ لە سلێمانی بەڕێوەچوو و ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەیبوو، باس لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆمپانیای دانەغاز لە کوردستان و دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرا.

بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی شاری سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی کرد بە راپەڕینی گەلی کورد و دواتر تیشکی خستەسەر دواپێشهاتە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد.

جێگری سەرۆک وەزیران، باسی لە هەوڵەکانی ئامادەکردنی یاسای نەوت و غاز کرد لە عێراق و وتی، “پشتگیریی تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز دەکەین کە بە رەزامەندیی هەموولایەک پەسەندبکرێت، چونکە بە پەسەندکردنی ئەو یاسایە ژینگەی وەبەرهێنان لەو سێکتەرە فراوانتر و باشتر دەبێت”.

وەفدی کۆمپانیای دانەغاز پلان و ئەولەوییاتی کاری خۆیان خستەڕوو و ستایشی هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی-یان کرد کە لەڕووی ئەمنی و هەروەها کارئاسانیکردن بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان لە کێڵگەی کۆرمۆر هاوکاریان بووە.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانمان لە عێراق کاریگەریی لەسەر شەڕی دژی تیرۆر دەبێت

بابەتی دواتر

دوورکەوەرەوە لەم جۆرە رۆنە.. هۆکارە بۆ دەرەنجامی کارەساتباری تەندروستی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share