دوورکەوەرەوە لەم جۆرە رۆنە.. هۆکارە بۆ دەرەنجامی کارەساتباری تەندروستی

زەیتی گەرمکراو (هایدرۆجینکراو)، ئەگەری مەینی خوێن زیاد دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی دەرئەنجامە تەندروستییە کارەساتبارەکان.

نۆنا ئۆزەریانسکایا پسپۆڕی خۆراک دەڵێت، بۆ ئەوەی مەترسییەکانی خوێن مەین کەم بکرێتەوە، گرنگە مرۆڤەکان شێوازێکی ژیانی تەندروست و هاوسەنگ پەیڕەوبکەن .

ئەو پزیشکە دەڵێت، ئەوانەی زۆر ئەو خۆراکانە دەخۆن کە رێژەیەکی زۆر شەکر و چەوریی تێر و ترشە چەورییەکانیان تێدایە، کە لە خواردنەوە شەکردارەکان، کێک، بسکیت، شیرینی، خۆراکی سورکراوە و خۆراکە ئامادەکراوەکاندا هەن، مەترسیی تووشبوونیان بە خوێن مەین زیاتر دەبێت.

ئەو جەختی لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە زەیتی هایدرۆجینکراو کردەوە بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر تەندروستی.

ئەم جۆرە زەیتانە بە شێوەیەکی باو لە خۆراکە زۆر پرۆسێس کراوەکاندا دەبینرێن کە پڕن لە چەوریی تێر، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن .

زەیتی هایدرۆجین کراو ئەو زەیتانەن کە لە بنەڕەتدا شل بوون، و پرۆسەیەکیان بەسەردا هاتووە کە پێی دەوترێت هایدرۆجینکردن بۆ گۆڕینی بۆ رۆنی بەستوو، بە زیادکردنی تەنۆلکەی هایدرۆجین.

رۆنی بەستوو یان زەیتی هایدرۆجینکراوە، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکی و مەترسیدارەکانی خوێن مەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەر حەوت کەسێک یەکێکیان تووشدەبن.. خواردنەوەی کحول تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتردەکات

توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندیی نێوان خواردنەوە کحولییەکان و تووشبوون بە شێرپەنجە بڵاودەکاتەوە و بەوپێیەش خواردنەوە کحولییەکان ئەگەری تووشبوون بە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم سێ بژاردە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەخاتەڕوو

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد، سێ بژاردەیان خستووەتە بەردەم لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە.…
Total
0
Share