وزارەتی کارەبا: وێستگەی ئازادی لە هەولێر کەوتەوە کار

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، “دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی وێستگەی کارەبای ئازادی، ئێستا وێستگەکە کەوتووەتەوە کار”.

لەبارەی سووتانی وێستگەیەکی کارەبا لە هەولێر، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، “تیمەکانی کارەبای هەولێر بە یارمەتی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، ئاگرکەوتنەوەی وێستگەی کارەبای ئازادییان کۆنترۆڵکرد”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “ئێستا تیمەکانی دابەشکردنی کارەبای یەکی هەولێر و گواستنەوە، کار لەسەر گۆڕینی کێبڵە سووتاوەکان و نەهێشتنی ئاسەواری ئاگرکەوتنەوەکە دەکەن و کارەبایان بۆ گەڕەکەکانی سنووری وێستگەی ئازادی گەڕاندەوە، کە بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی شەوی رابردوو چەند گەڕەکێکی سنوورەکە بێ کارەبا بوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ناونیشانی “ئازادی یان مردن”.. سەرجەم زیندانیانی بادینان مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند

زیندانیانی بادینان لە چاکسازیی گەورانی هەولێر، لە نامەیەکدا مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە، مانگرتنەکەیان پەیوەستە بە داواکارییان بۆ پێدانی…
Total
0
Share