وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاریدا خوێندکاران و قوتابیانی هەرێمی کوردستان كە لە ئێران دەخوێنن، دەتوانن لە ماوەی 15 ی 3 بۆ 3ی 4 بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، ئەو ماوەیەش وەک ماوەی مانەوە هەژمار ناکرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڵاویکردەوە، “بە رەچاوکردنی دۆخی خوێندکاران و قوتابیانی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، لە هەمان کاتدا بەهۆی یادی نەورۆز و پشووی بەهارە پرۆسەی خوێندن لەم وڵاتە رادەوەستێت، بۆیە لە فەرمانێکی وەزاریدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە خوێندکاران و قوتابیانی هەرێمی کوردستان كە لەم وڵاتە دەخوێنن، دەتوانن لە ماوەی 15ی 3ی 2023 تا 3ی 4ی 2023 بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو ماوەیەی خوێندکار دەگەڕێتەوە وەک ماوەی مانەوە هەژمار ناکرێت”.