دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی بۆ جاری دووەم کۆدەبنەوە

سبەینێ جارێکی دیکە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان لە بینای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.

زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “سبەینێ چوارشەممە بۆ جاری دووەم دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی فراکسیۆنی هەردوو حزبەکە لە پەرلەمان بەشدار دەبین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئێمە لە رابردوودا لەگەڵ حزبەکانی دیکە پرۆژەیەکمان ئامادەکردبوو بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن ئەو کات پارتی و پێکهاتەکان بەشدارنەبوون لەگەڵماندا، ئامانجی ئەم کۆبوونەوانە رازیکردنی ئەوانیشە ، چونکە ئەم جۆرە پرۆژانە رەهەندی نیشتمانییان هەیە و پێویستە رەزامەندی هەموو لایەنەکانی لەسەر بێت”.

ئاشکراشیکرد، “ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بەردەوام دەبن لە داهاتوودا لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش لەسەر هەمان پرس کۆدەبینەوە”.

 

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: سبەینێ ئەگەری دابارینی تەرزە و باران هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share