یەکگرتوو: پارتی لەسەر دەستپێشخەریی خۆیان سەردانمان دەکەن

وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 12ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانمان دەکەن و ئێمەش پێشنیار و قسەی خۆمان دەبێت.

خەلیل ئیبراهیم، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستا-ی وت، “لە هەفتەی ڕابردوودا مەکتەبی سیاسیی پارتی بڕیاریاندا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، هەر خۆشیان بڕیاریانداوە کە یەکەم لایەن یەکگرتوو بێت”.

وتەبێژی یەکگرتوو ڕایگەیاند، “شاندەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کاتژمێر 3:30 سەردانمان دەکەن”، وتیشی کە بابەتی سەردانەکە پرسەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە “ئێمە پێیانرادەگەیەنین ڕێککەوتنمان لەگەڵ بەغداد پێباشە و ئەوە بە چارەسەری ئەم دۆخە ئابورییەی هەرێمی کوردستان دەزانین، پێشتریش هەمان شتمان ڕاگەیاندووە.”

باسی لەوەشکرد، “پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری پێکهێنانی شاندێکی دیکەشیان داوە بۆ چوونە بەغداد و ئەگەری هەیە ئەوەش یەکێک بێت لە تەوەرەکانی سەردانەکەی پارتی بۆ لای لایەنەکان”.

بابەتی پێشتر

لیڤاندۆڤیسکی: یۆرگن کلۆپ مامۆستا خراپەکە بوو

بابەتی دواتر

وەزارەتی شارەوانی: ساڵانە 7 ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێنینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم و بەغداد دوا بڕیاردەدەن

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاردرا وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان درێژە بە گفتوگۆكان…
Total
0
Share