ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلییون پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، ڕەیان كلدانی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلییون پیرۆزبایی لە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، “پیرۆزبایی لە هەرێمی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شانازی بە براكەمان بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە دەكەین”.

دەشڵێت،”بە ئێوەوە دەتوانین خەون بە داهاتوویەكی گەش بۆ وڵات و گەلەوە ببینین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی 9 تـ.ـیرۆریـ.ـست ڕادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش, بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاریی وورد لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق…
Total
0
Share