کەشناسیی هەرێم: سبەینێ ئەگەری دابارینی تەرزە و باران هەیە

بارانبارین لە زۆرینەی شارەكاندا دەستپێدەكات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و سلێمانى و بەشێک لە کەرکووک دەکەوێتە ژێر شەپۆلێکى بارانبارین لە دەریایی سوورەوە و ئەگەرى تەرزە بارینیشى هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزمتردەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە نزیکەی بە (1-3 ) پلە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” ئاسمان  نیمچە هەوردەبێت لە تەواوى ناوچە جیاجیاکاندا، لە ئێوارەدا لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و سلێمانى و بەشێک لە کەرکووک دەکەوێتە ژێر شەپۆلێکى بارانبارین لە دەریایی سوورەوە ئاستى دابارین لەسەر ئەم ناوچانە مامناوەند دەبێت و لەکاتى دابارین هەورە تریشقە دەبێت و ئەگەرى تەرزە بارینیشى هەیە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. یوسف گۆران: یەکێتیەکەمان توانی لە حزبێکی پڕ قەیران و پەراوێزخراوەوە بکەینەوە بە حزبە سەرەکی و بەهێزەکەی کوردستان

د. یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان…
Total
0
Share