نرخی نەوت بەرزبووەوە

لەگەڵ زیادبوونی خواستی چین لەسەر نەوت و نەبوونی دڵنیایی لەبارەی هەناردەی نەوتی روسیاوە بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.4 بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل گەیشتە 86.58 دۆلار، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس نرخەکەی گەیشتە 80.76 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دۆخی چین و زیادبوونی خواستی لەسەر نەوت هاوکات بوونی مەترسی لە کەمبوونەوەی بڕی پێویستی وزە و نەبوونی دڵنیایی لەبارەی هەناردەی نەوتی روسیاوە بەهۆی ئەو سزا ئابوورییانەی خراونەتە سەری.

 

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە نەمانی ژاپۆنییەکان لەسەر زەوی دەدرێت

بابەتی دواتر

دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی بۆ جاری دووەم کۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share