بە بۆنەی رێورەسمی زیارەتی مانگی شەعبان رۆژی چوارشەممە لە چەند پارێزگایەکی عێراق کرایە پشوو.
پارێزگاری بابل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە بۆنەی رێورەسمی زیارەتی مانگی شەعبان رۆژی چوارشەممە پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامەزراوەکانی سنووری پارێزگاکە پشووی فەرمییە”.
هاوکات و لە لایەکی دیکەوە پارێزگاری واستیش هەمان بڕیاری بۆ سنووری پارێزگاکەی دەرکرد بە هەمان بۆنەوە.