بەشێکی دیکە لە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2015 دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ سێشەممە پارەی بەشێكی دیکە لە گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2015 دابەشبکرێت.

سایلۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، “سبەینێ سێشەمە چەکی پارەی ئەو جوتیارانە دابەشدەکرێت کە لە بەرواری  5بۆ 8 ی تەمموزی 2015 گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە”.

بۆ وەرگرتنی چەکی پارە پێویستە ئەو جوتیارەی کە گەنمەکەی بە ناویەوە رادەست کراوە خۆی ئامادەبێت یاخود کەسی ئامادەبوو وەکالەتی بۆ کرابێتەوە، هەر جوتیارێک کۆچی دواییکردبێت پێویستە لەسەر وارسە شەرعییەکانی کە وەفاتنامە و قەسام شەرعی کۆچکردوییان پێبێت و سەرجەم وارسەکانی وەکالەتیان بۆ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی کردبێتەوە.

هاوکات پێوستە کەسی ئامادەبوو بەڵگەی رادەستکردنی گەنم و پێناسی باری شارستانی یاخود کارتی نیشتیمانی لەگەڵ خۆی ببات بە پێچەوانەوە ناتوانێت چەکی پارەکەی وەربگرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە نێوان باجی ئۆتۆمبێل و کشانەوەی سەربازی؛ ترەمپ فشارەکانی بۆ سەر ئەوروپا توندتر دەکات

لە هەنگاوێکی کتوپڕدا کە هاوسەنگییە سەربازییەکانی کیشوەری ئەوروپا دەگۆڕێت، ئەمریکا پرۆسەی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە وڵاتانی ئەوروپا…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت ئەو لیژنەیەی بۆ چارەسەرکردنی مووچەی خانەنشینان پێکهێنرابوو هەڵبوەشێتەوە. سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share