دیبالا بۆ یوڤانتۆس: ببورن، بردنەوەکە زۆر گرنگ بوو

پاولۆ دیبالا، ئەستێرەی یانەی ڕۆما بە ناچارییەوە ڕوونکردنەوەیەکی بۆ هاندەرانی یانەی یوڤانتۆس بڵاوکردەوە.

دوای بردنەوەی یانەی ڕۆما بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە یوڤانتۆس، پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی لە دەرەوەی لاکێشەی سەوز بە گوڕوتینەوە ئاهەنگی سەرکەوتنی گێڕا.

دوای بڵاوبوونەوەی تۆماری ئاهەنگگێڕانی ئەستێرەکەی “ئالبی سێلیستی” و بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزایی هاندەرانی یوڤێ لە هەڵسوکەوتەکانی، بەوپێیەی پێشتر بۆ ڕەش و سپی تۆرینۆ یاریکردووە.

یاریزانە ئەرجەنتینییەکە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە، “دەزانم بابەتەکە بۆ ئێوە قورسە و بۆ منیش بە هەمانشێوەیە، بەڵام من ئەمڕۆ بۆ یانەیەکی دیکە یاریدەکەم و دەبێت ڕێزی هاوڕێکانم بگرم، بردنەوەمان ئاسان نەبوو، زۆر گرنگ بوو، ڕێگە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مەدەن چەواشەتان بکات، ڕێزی نێوان من و ئێوە هەمیشە دەمێنێت، داوای لێبوردن دەکەم، ئاهەنگگێڕانەکەم لەوە زیاتر هیچ مەرامێکی دیکەی لەپشتەوە نەبوو، ڕێز بۆ هەمووتان، خۆشمدەوێن.”

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە پێویستی بە چەند بردنەوەیە بۆ ناسناوی "لالیگا" ؟

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی بازاڕی دراوی سلێمانی: پابەندین بە بڕیارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا لە یارییەکی ماراسۆنیدا کرواتیای تێپەڕاند و گەیشتە چارەکی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، دووشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بردنەوەی بەرامبەر کرواتیا تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا،…
زیاتر ببینە

مانێ لە پاریس ئامادە دەبێت

دوای پێکانێکی سەخت و دوو مانگ و نیو دوورکەوتنەوە، سادیۆ مانێ گەڕایەوە بۆ مەشقەکردن لەگەڵ یانەی بایرن میونشن.…
Total
0
Share