ئەنجومەنی بازاڕی دراوی سلێمانی: پابەندین بە بڕیارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق

ئەنجومەنی بازاڕی دراوی سلێمانی بڵاویکردەوە، پابەندن بە ھەموو بڕیارەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بانکی ناوەندی و بڕیارەکانی حکومەتی ھەرێمی کورستان و وەزارەتی دارایی.

ئەنجومەنی بازاڕی شەوکەتی مەلا و بازارەکانی دراوی سنووری سلێمانی و دەوروبەی بڵاویکردەوە، “پابەندین بە ھەموو بڕیارەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقى فیدراڵ محەمد شیاع سودانى و بانکی ناوەندی عێراقى و بڕیارەکانی حکومەتی ھەرێمی کورستان و وەزارەتی داراییەوە”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “پشتیوانی ھەموو ھەنگاوەکانی چاکسازی لە عێراقى فيدراڵ دەکەین کە خزمەت بە تاک بە تاکی ھاوڵاتییانی عێراق وھەرێم دەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی دەرکرد

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری تەمویلی مووچەی مەدەنیی مانگی تەمموزی هەرێمی کوردستانی دەرکرد. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share