بەرشلۆنە بۆ یانە خوازیارەکان: (9) یاریزان بۆ فرۆشتن

ئیدارەی بەرشلۆنە لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 گۆڕانکاری دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین یاریزانیان خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “تریبونا”، خراپی دۆخی دارایی و ناهاوسەنگی داهات و خەرجیات بەرشلۆنەیان ناچارکردووە بە ڕێساکانی یاریی خاوێنەوە پابەند بێت و چەند مەرجێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا جێبەجێبکات.

لە ئێستادا هەوڵەکانیان بە ئاراستەی کەمکردنەوەی بودجەی بەکارخستنی ساڵانەیە بە بڕی (200) ملیۆن یورۆ، ئەو بڕەش تەنها لە ڕێگەی فرۆشتنی یاریزانانەوە دەکرێت پاشەکەوت بکرێت.

ئەو یاریزانانەی لەلایەن ئیدارەی خوان لاپۆرتا-وە خراونەتە لیستی فرۆشتنەوە بریتین لە: ئانسو فاتی، فیران تۆرێس، فرانک کیسێ، جۆردی ئەلبا، عەبدی زەلزولی، سێرجینیۆ دێست، کلیمێنت لۆنگلێت، ساموێل ئومتیتی، نیکۆ.

لەلایەکی دیکەشەوە دەستیان بە دانوستاندن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێرجیۆ بوسکێتس کردووە، بە مەرجی کەمکردنەوەی مووچە و پاداشتەکانی.

بابەتی پێشتر

ڤینیسیۆز دوای یارییەکەی چێڵسی ناوی ئاراوخۆی هێنا

بابەتی دواتر

سلێمانی.. بەنزین هەرزاندەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share