ئەڵمانیا بڕیارێک لە بەرژەوەندی ئەو پەنابەرە عێراقییانە کە بڕیاری گەڕانەوە دەدەن

باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عێراق بڵاویکردەوە، هاوکاریی ئەو پەنابەرە عێراقییانە دەدەن کە لە ئەڵمانیا دەژین و دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان.

باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “لە دوای باشتربوونی دۆخی ئەمنی و ئابووری عێراق ژمارەیەک لە پەنابەرانی عێراقی لە ئەڵمانیا بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان داوە بە شێوەیەکی هەمیشەیی”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بە هاوکاریی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هاوکار دەبن بۆ دۆزینەوەی هەلی کار دامەزراندنی کاری تایبەت پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی و دەروونی ئەو کەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە”.

 

بابەتی پێشتر

ئەمشەو شەوی بەراتە

بابەتی دواتر

زەویی نیشتەجێبوون بەسەر یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقدا دابەشكران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share