وەزیرەكەی سەدر باس لە قەدەغەكردنی چوونی ژنان بۆ مزگەوت دەكات

ساڵح محەمەد ئەلعیڕاقی كە بە وەزیرەكەی سەدر ناسراوە، لەبارەی قەدەغەكردنی چوونی ژنان بۆ مزگەوت و نوێژكردنیان بە جەماعەت لە مزگەوت هاتەدەنگ و دەڵێت، محمەد سادق سەدر ڕێگەی بە ژنانی بنەماڵەكەیان دەدا بچنە مزگەوت.

ماوەی چەند ڕۆژێكە پرسی ڕێگریكردن لە چوونی ژنان بۆ مزگەوت بووەتە ڕای گشتی لە عێراق و هەوڵێك هەیە بۆ دەركردنی بڕیارێكی لەو جۆرە.

ئەلعیڕاقی ئەمڕۆ سێشەممە لە تویتێكدا باس لەوە دەكات كە محەمەد سادق سەدر باوكی موقتەدا سەدر كە یەكێك بوو لە مەرجەعە گەورەكانی شیعە، ڕێگەی بە ژنان داوە بچنە مزگەوت و ژنانی بنەماڵەكەیان پابەندی چوونە مزگەوت و ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی كوفە بوون.

وەزیرەكەی سەدر نووسیویەتی، “ئەگەر چوونی ژنان بۆ مزگەوت سەرپێچیی شەرعی یاخود ئاكاری تیادایە، ئەی بۆچی سەید محەمەد سادق سەدر ڕێگەی بەو كارە دەدا؟ ئیدی بۆچی ئێوە ڕێگە بە ژنەكانتان نادەن بچنە مزگەوت؟!”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی هەرێم و فەرمانگەكانە
هۆشیار عەبدوڵڵا: هەرێم ڕێگرە لە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەكان بۆ بەغداد

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجەی 2021، دەبوایە ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەکان کە لەهەرێمی…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر روونیدەكاتەوە ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشیندەكرێن چەند مووچەیان پێدەدرێت

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شێوازی هەژماركردنی مووچەی خانەنشینی بەپێی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق رووندەكاتەوە و دەڵێت،…
Total
0
Share