زانیاریی نوێ لەبارەی هەوڵی هەڵاتنی بەكۆمەڵ لە گرتووخانەیەكی هەولێر

لە هەولێر شەش زیندانیكراوی تەمەن خوار 18 ساڵ هەوڵی هەڵاتنی بەكۆمەڵیان دا و دووانیان هەڵاتن.

شەوی رابردوو شەش كەس لە زیندانییانی گرتووخانەی چاكسازیی ژنان و نەوجەوانانی هەولێر، هەوڵیانداوە بەكۆمەڵ لە گرتووخانەكە هەڵبێن. بەپێی زانیارییەكان، لە هەوڵی هەڵاتنە بەكۆمەڵەكەدا دوو زیندانیی هەڵاتوون و چواری دیكە هەوڵەكانیان شكستیانهێناوە.

ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، شەش زیندانیی كە نەوجەوانن و خەڵكی سوریان هەوڵی هەڵاتنیان داوە.

وتیشی، “ئەو زیندانییانە بە كەیسی دزیكردن زیندانیكراون، هەوڵی هەڵاتنی بەكۆمەڵیان داوە بەڵام هەوڵەكە شكستپێهێنراوە”.

بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، “ئێستا خۆم لە گرتووخانەی چاكسازیی ژنان و نەوجەوانانی هەولێرم و لیژنەی لێكۆڵینەوەمان پێكهێناوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەین”.

سەرچاوەیەكی ئەمنی كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرایكرد، “چوار لە زیندانیكراوەكان نەیانتوانیوە هەڵبێن، بەڵام دووانیان هەڵاتوون، یەكێكیان لە شاوێس دەستگیركراوە و هەڵاتووی دووەم تا ئێستا دەستگیرنەكراوە”.

بابەتی پێشتر

لە ئاکرێ فەرماندەیەکی سەربازی دەستیگرتووە بەسەر مووچە و موڵکی پێشمەرگەیەکی برینداری شەڕی داعشدا

بابەتی دواتر

دوو سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share