بەغداد 200 ملیارەكە و 3 ملیار دیناری دیكەی بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكە نارد

پێشتر سستیی ڕەوتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 بەسترابووەوە بە نەناردنی 200 ملیارەكەوە

بەغداد 3 ملیار دیناری بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی هەولێر تەرخانكرد، 200 ملیار دیناری مانگانەكەشی نارد.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، “دوای ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ،  دەنگدرا لەسەر ناردنی ئەو 200 ملیار دینارەی کە مانگانە  بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت”.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاشكردشیكردووە، بەغداد بڕیاری ناردنی 3 مليار ديناری دیكەشی داوە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ھەولێر.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە هەزار چەكداری داعش لە میحوەری سێ پارێزگا بوونیان هەیە

بابەتی دواتر

بۆچی هاوسەرگیری شکست دەهێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share